photo_2024-08-08_14-05-58.jpg

كتێبی دادگای باڵای ئیتیحادی و ئایندەی هەرێمی كوردستان

Aug 8, 2024  |   تقاریر معهد پەی 

دامەزراوەی پەی وەک هەستکردن بەرپرسیارێتی بە رامبەر بە پرسە نیشتمانییەکان، ئەرکی چاپکردنی کتێبی "دادگای باڵای ئیتیحادی و ئایندەی هەرێمی كوردستان"ی خستە ئەستۆی خۆی. ئەم کتێبە تایبەتە بە دادگای باڵای ئیتیحادی عیراق، پێكهاتەو بڕیارەكانی و لێكەوتەكانیان بەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستانەوە لە نوسینی (بڵند دلێر شاوەیس)، وەك توێژەرێكی یاسایی و لە چوارچێوەی توێژینەوەیەكی زانستیدا لێزانانە بەدواداچوونی بۆ كردووە.

توێژەر زۆر بە ووردی و زانستیی و لە رووی یاساییەوە هەڵسەنگاندی بۆ بڕیار  و لێکەوتەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق کردوە و  رای وایە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە، کە لە ئەنجامی لاوازی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریی لە هەرێم، ناکۆکییەکانیان بردووەتە بەغدا بە مەبەستی یەکلایکردنەوەیان لەلایەن دادگای باڵای ئیتیحادی، ئەم هۆکارانەش وایکردووە بڕیارەکان خوێندنەوەی جیاواز و دژ بەیەکی بۆ بکرێت لە ناوخۆی هەرێم. 
بڵند شاوەیس لە ماوەی کاتژمێرێکدا کورتەیەک لەم توێژینەوە زانستییە یاساییەی خستەڕوو و دواتر بەشداربووانی مەراسیمەکە را و سەرنج و پرسیارەکانیان ئاراستەی توێژەر کرد و ئەویش وەڵامی  سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە 

بۆ خوێندنه‌وه‌ی هەواڵ لەسەر ناوەڕۆكی مەراسیمەكە كلیك لێرە‌ بكه‌...

 بۆ بینینی وێنه‌کانی ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتەکە كلیك لێره‌ بكه‌..

بۆ بینینی بایه‌خی میدیاكان لەسەر بڵاوكردنەوەی كتێبەبكە كلیك له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك لەم‌ لینكانە بكه‌:

* ( rojnews): کۆڕی ناساندنی پەرتووکی ‘دادگای باڵای ئیتحادی و ئایندەی هەرێمی کوردستان’ بەڕێوەچوو

* (xendan): راستەوخۆ

* ( نەوزاد سالح): ئەم توێژینەوەیە سەرچاوەیەکی بەسوودە بۆ تێگەیشتن لەئاراستەو بیرکردنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی دادگای فیدرالی.

* (SNN): دادگاى فیدراڵى به‌زۆر مووچه‌ى خانه‌نشینان به‌ هه‌ولێر و به‌غدا هاوتا ده‌كات

*(Harem News Plus): دادگای باڵای ئیتیحادی و ئایندەی هەرێمی کوردستان لەتوێژینەوەیەکی نوێدا

بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبەكە كلیك له‌م (pdf)ه‌ بكه‌..


دادگای باڵای ئیتیحادی و ئایندەی هەرێمی كوردستان