راپۆرتی شانزەهەمی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، خولی پێنجەمی درێژكراوە تایبەت بە خانەنشینی نایاسایی، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠٢٤/٤/٤ كاژێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆ للە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی میدیاكاران، ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئه‌مه‌ریكی، لە چوارچێوەی پرۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ناوه‌رۆكی راپۆرتی ژماره (١٦) كه تایبه‌ت بوو به بە خانەنشینی نایاسایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.
ئەم راپۆرتە له (٥٨) لاپه‌ڕه پێكهاتووه، تیایدا به‌چه‌ندین خشته و داتا‌و زانیاری ورد باس له خانەنشینی نایاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له خولی پێنجەم كراوه، هه‌ر له راپۆرته‌كه چه‌ندین ده‌رئه‌نجام و راسپارده خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه جگه له زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هەر (٥) ئەندام پەرلەمان كە لەدوای ٦/١١/٢٠٢٢ سوێندی یاساییان خواردووە و داوایان پێشكەش كردووە خانەشین بكرێن و داواكەیان نایاساییە.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هەواڵ لەسەر ناوەڕۆكی راپۆرته‌كه كلیك لێرە بكه...
میدیاكان به بایه‌خه‌وه چه‌ندین راپۆرته هه‌واڵیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه ئه‌نجام داوه، بۆ خوێندنه‌وه‌یان كلیك له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك لەم لینكانە بكه:
* (xelk): ئیمتیازاتەکان لە چەند پەرلەمانتارێک وەردەگیرێتەوە
* (diplomatic): دوو پەرلەمانتاری گۆڕان‌و دوو پەرلەمانتاری بزوتنەوە بە نایاسایی خانەنشین دەكرێن
* (speemedia): ئینستتیوتی پەی خانەنشینبوونی ٥ پەرلەمانتار بە نایاسایی ناوزەد دەکات
* (Diplomatic News): ئەو پێنج پەرلەمانتارەی بە دە خولەک قسەکردن ٥٠٠ ملیۆنیان وەرگرت
* (HawlatiNews): پێنج پەرلەمانتار داوای خانەنشینی نایاساییش دەکەن
* (7ROJJ): پێنج پەرلەمانتار کەمتر لە نۆ خولەک قسەیان کردووەو 172 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە
* (xelk): بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەنێوان هەڕەشە و دەرفەتدا
* (Draw): خانەنشینی نایاسایی ئەوانەی دادگای فیدراڵی مافی پەرلەمانتاریان لێ وەردەگرێتەوە
* (rudaw): پێنج پەرلەمانتار کەمتر لە نۆ خولەک لە پەرلەمان قسەیان کردووە و داوای خانەنشینی دەکەن
* (Zedpress): خانەنشینی نایاسایی لە پەرلەمانی کوردستاندا
* (esta) ئینستیتیوتى په‌ى: پێویستە هەڵبژاردن نەخرێتە تونێلێكی داخراوەوە
* (erada) ئەو پەرلەمانتارانەی دادگای فیدراڵی مافی پەرلەمانتاریان لێ وەردەگرێتەوە
بۆ بینینی وێنه‌کانی ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتەکە كلیك لێره بكه...
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه كلیك له‌م (pdf)ه، یاخود كلیك لێرە بكه...
راپۆرتی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان/ ژمارە (١٦)ی خولی پێنجەمی درێژكراوە تایبەت بە خانەنشینی نایاسایی