راپۆرتی پانزەهەمی هه‌ڵسه‌نگاندنی (دۆخی سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا)، كە تایبەتە بە بە رەوشی سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا. لە ساڵانی (١٩٩٢-٢٠٢٢)، تیایدا سەرجەم ئەو یاسایانەی لە ماوەی (30) ساڵدا (1992-2022) لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچوون و ئاستی جێبەجێكردن و پێشێلكردنیان دەستنیشان كراوە خراونەتەڕوو.
لە رۆژی شەممە ١٣/١/٢٠٢٤ كاژێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆ لە هۆڵی هوتێل رامادا لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئه‌مه‌ریكی، لە چوارچێوەی پرۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ناوه‌رۆكی راپۆرتی ژماره (١٥) كه تایبه‌ت بوو به سەرجەم یاساكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە.
ئەم راپۆرتە له (٩٨) لاپه‌ڕه پێكهاتووه، تیایدا به‌چه‌ندین خشته و داتا‌و زانیاری ورد باس له سەرجەم یاساكانی پەرلەمانی كوردستان كراوە، هه‌ر له راپۆرته‌كه چه‌ندین ده‌رئه‌نجام و راسپارده خراونه‌ته‌ڕوو، دەقی راپۆرتەكەش پێشكەش كراوە بە گیانی پاكی خوالێخۆشبوو (دكتۆر فەرهاد حاتەم) دادوەر و سەرۆكی پێشووی داواكاری گشتی لە سلێمانی وەك وەفایەك بۆ هەوڵەكانی لەبەرامبەر رووبەڕوو بوونەوەی ناعەدالەتی و سەروەركردنی یاسادا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هەواڵ لەسەر ناوەڕۆكی راپۆرته‌كه كلیك لێرە بكه...
میدیاكان به بایه‌خه‌وه چه‌ندین راپۆرته هه‌واڵیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه ئه‌نجام داوه، بۆ خوێندنه‌وه‌یان كلیك له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك لەم لینكانە بكه.
* (Bwar Media): روماڵی راسته‌وخۆ ....
* (xendan): ئینستیتیوتی پەی چالاکترین و ناچالاکترین خولەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات
ماڵپەڕی شەفەق: ثلاثون عاماً على عمر برلمان كوردستان أقر فيها 406 قوانين و13 موازنة
بۆ بینینی وێنه‌کانی ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتەکە كلیك لێره بكه...
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه كلیك له‌م (pdf)ه، یاخود كلیك لێرە بكه...