barg-mockup-kurd1.jpg

راپۆرتی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان/ ژمارە (١٤)ی خولی پێنجەم

Jul 3, 2023  |   تقاریر معهد پەی 

راپۆرتی چواردەهەمی هه‌ڵسه‌نگاندنی (پەرلەمانی كوردستان لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی چی كردووە؟) لە (6ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بۆ ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣)، كە دوابەدوای بڕیارەكەی دادگەی فیدرالی لە (٢٠٢٣/٥/٣٠) سەبارەت بە نادەستوریبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان،سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان لەبری ئەوەی پابەند بوونی خۆیان بۆ بڕیارەكە دەرببڕن، بێدەنگیان هەڵبژارد، سەرباری ئەوەی لەڕووی ئەنجامدانی ئەركەكانیانەوە كەوتنە سوڕی متبوونەوە، كەچی بەردەوامبوون لەسەر وەرگرتنی ئیمتیازاتەكانیان، بۆ ئەم مەبەستە رۆژی ٢/٧/٢٠٢٣ كاژێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆ لە هۆڵی نالی هوتێل رامادا لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی میدیاكاران، ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئه‌مه‌ریكی، لە چوارچێوەی پرۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ناوه‌رۆكی راپۆرتی ژماره‌ (١٤) كه‌ تایبه‌ت بوو‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی (پەرلەمانی كوردستان لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی چی كردووە؟) بڵاوكردەوە، ئەم راپۆرتە له‌ (٨٢) لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، تیایدا به‌چه‌ندین خشته‌ و داتاو زانیاری ورد و نوسراوی فەرمی باس له‌م ماوەیەدا كراوە.

ئینستتیوتی پەی بەمەبەستی بەدواداچوونی جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵی، هەوڵەكانی چڕكردەوە لەپێناو دروستكردنی فشار لەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی ئەو پێشێلكارییە یاساییانەی هەن رابگیرێن. لەم چوارچێوەیەدا لە (٢٠٢٣/٦/٢) یادداشتێكی ئاراستەی هەریەك لە (سەرۆكایەتی و سەرجەم ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان) كرد و لە هەمان كاتدا وێنەیەكی بۆ هەریەك لە (سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دادگای فیدراڵی عیراق، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق، دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان، وەزیری دارایی و سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی خاوەن ئەندام لە پەرلەمانی كوردستان نارد. بەڵام هیچ بەدەنگەوە هاتنێكی یادداشتەكە نەبوو. دواتر لە (٢٠٢٣/٦/٢٠) ئینستتیوتی پەی (٣٤) یادداشتی جیاوازی ئاراستەی هەریەك لە (دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرجەم فراكسیۆنەكان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دادگای فیدراڵی عیراق، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق، دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان، وەزیری دارایی) كرد كە ناوەرۆكی هەریەكەیان بەپێی ئەرك و دەسەلاتەكانیان و ئەو داخوازیانەی لەسەریان بوو دەستنیشانكرابوون. دواتریش لە (٢٠٢٣/٦/٢٥) لە یادداشتێكی تردا كە ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەكان و رای گشتی كرابوو باس لەوە كرابوو كە سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان  بە نایاسایی موچەو مینحە و نەسریە وەردەگرن.

بۆ خستنە رووی هەوڵەكانی ئینستتیوتی پەی و ئاستی بەدەنگەوە هاتنی لایەنەكان و رونكردنەوەی رەوشەكە بۆ رای گشتی، لە كاتژمێر (١٢) ی نیوەرۆی رۆژی (٢٠٢٣/٧/٢) لە هۆڵی هۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەگەریدا كە نوێنەرانی كەناڵەكانی راگەیاندن ئامادەی بوون، كۆی هەڵوێستی لایەنەكان و یاسایی بوون و نەبوونیان و رەوتی بەرەو پێشەوە چوونی هەنگاوەكان خرانە روو.

 

بۆ بینینی وێنەكانی مەراسیمی كۆنگرەی رۆژنامەوانییەكە كلیك لێرە بكە

بۆ بینینی كۆنگرەی رۆژنامەنووسیەكە كلیك لێرە‌ بكه یاخود لەبەشی خوارەوە بینەری بە

دەقی چاوپێکەوتنی د. سەروەر عەبدولڕەحمان لە کەناڵی NRT لەسەر کاری پەرلەمانی و سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران لێرە ببینە

دەقی چاوپێکەوتنی د. سەروەر عەبدولڕەحمان لە کەناڵی ستێرک لەسەر کاری پەرلەمانی و سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران لێرە ببینە

بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ كلیك له‌م (pdf)ه‌، بكه‌:


راپۆرتی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان/ ژمارە (١٤)ی خولی پێنجەم